بڕیارە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆببێتەوە، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت.
نووسینگەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەی ههفتهی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانان دهبێت. دهشڵێت، دانیشتنەكە چوار بڕگە لە خۆ دەگرێت، دیارترینیان خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی ژماره 27ی ساڵی 2016، تەوەرهیهكی دیكهی دانیشتنهكه، خوێندنەوەی دووههمە بۆ پرۆژەیاسای پهیوهست بوونی عێراقه بە ڕێککەوتننامەی پاریس، تایبەت بە پێشانگە نێودەوڵەتییەکان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پارێزەران و هاوكات پرۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی هێڵی گواستنهوهی ئاسمانی نێوان عێراق و سووریا، دوو تەوەری دیكەی كۆبوونەوەكانی نێوانیان دهبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.