Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:14

بێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكەن.. لایەنە سوننەكان لەسەر تاكە بەربژێرێك بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رێككەوتن

کوردستان TV
100%

شەش حزب و لایەنی سیاسی سوننەكان لە عێراق رایانگەیاند كە لەسەر دیاریكردنی تاكە بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رێككەوتوون، بەڵام ناوی بەربژێرەكەیان ئاشكرا نەكرد.

شەش لایەنە سیاسییەكە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند: 55 پەرلەمانتاری لایەنی سیاسییە سوننی رێككەوتوون لەسەر دیاریكردنی تاكە بەربژێرێكی نوێ بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

جەختیشیان كردەوە كە ناوی بەربژێرە نوێیەكە پێشكەشی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكرێت بۆ ئەوەی لەنێو هۆڵی پەرلەمان دەنگی پێویستی لەسەر بدرێت.

راشیانگەیاند: دیاریكردنی بەربژێرەكە دوای زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە و گفتوگۆی لایەنە سیاسییە سوننەكان هات، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە چیتر پەرلەمان بێبەش نەبێت لە رۆلی یاسایی و چاودێریكردندا.

نەشیان شاردەوە كە بەهۆی بەهۆی كێشە و ململانێیەكان، ماوەیەكی زۆر تێپەڕیوە بەسەر دیارینەكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا لە دوو دانیشتنی تایبەتی پەرلەماندا، نەتوانراوە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت.

وێنە: ئەمەی خوارەوە راگەیەنراوی شەش حزب و لایەنە سیاسی سوننەكانە:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.