بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی8ی2024، ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هاوتای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بدات و هه‌روه‌ها هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بۆ مانگی تەممووز بخاتەڕوو. ته‌یف سامی له‌گه‌ڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتیى دارایی عێراق و پرسی پارەى نەختینە تاوتوێ دەکرێت. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشووتر وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌مان نیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.