دوای ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی لە دێرەزۆری سووریا په‌ره‌ی سه‌ندوه، حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا هێزه ئه‌منییه‌كانی زیاتر بكات له سه‌ر سنووری سووریا.
سه‌رچاوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕایانگه‌یاند، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له نه‌ینه‌وا و له‌سه‌ر سنووری سووریا زیادكراون و خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ناوچە بیابانییانه‌ی نێوان پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین هاوسنوورن له‌گه‌ڵ دێرەزۆر لە سووریا.
ئەو سەرچاوانە ئاشكراشیانكرد، ئەم پێشهاتانە لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕەکانی پارێزگای دێرەزۆری سووریا لە نێوان هۆزە عەرەبەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات دێت، کە پێویستی بە دەستێوەردانی هێزەکانی ئەمه‌ریکا هەبووه بۆ ڕاوه‌ستانی شه‌ڕه‌كه.
جێی ئاماژه‌یه، دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکانی هۆزە عەرەبەکان لە دێرەزۆر دەستیان بەسەر چەند گوندێکی دەوروبەری بنکە ئەمه‌ریکییەکاندا گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.