گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید میقداد میری ڕایگەیاند کە لە سەرەتا ساڵی رابردووەوە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ140 بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە.
عەمید میقداد میری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە بەغدا ئاماژەی بەوەدا کە لە سەرەتای ساڵی 2023وە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ 140 بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە، ھەروەھا 500 بازرگانی دیکەی ماددەی ھۆشبەر بە زیندانیکردنی ھەتا ھەتایی سزا دراون".
ڕاشیگەیاند کە لە شەش مانگی ئەمساڵدا، 96کەس بە تۆمەتی سەختەکار و قاچاخچێتی دراو لە عێراق، دەستگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.