Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 17:14

پڕۆسەیەكی گەورەی گۆڕینەوەی دیل لەنێوان رووسیا و 7 وڵاتی دیكەی جیهان ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنقەڕەی پایتەختی توركیا، پڕۆسەیەكی گەورەی گۆڕینەوەی دیل لەنێوان رووسیا و حەوت وڵاتی دیكەی جیهان لەنێوانیاندا ئەمەریكا، بەڕێوەچوو.

لەبارەی پڕۆسەی گۆڕینەوەی دیلەكان، سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئاژانسی هەواڵگری توركیا، ئۆپەڕاسیۆنی گۆڕینەوەی دیلەكان لە ئەنقەڕە بەڕێوەچوو.

دیلەكان بەشێوەیكی گشتی بریتی بوون لە 10 دیلی رووسی، لەگەڵ 13 دیلی هەریەك لە وڵاتانی ئەڵمانیا، پۆڵەندا، سلۆڤینیا، نەرویج و بیلارووسیا، هەروەها 3 دیلی دیكەی ئەمەریكی.

پڕۆسەی گۆڕینەوەی دیلەكان لە رێگەی حەوت فڕۆكەوە ئەنجامدران، 10 دیل رەوانەی رووسیا كرانەوە، 13ی دیكەش رەوانەی ئەڵمانیا كران و 3 دیلەكەی دیكەش گەڕێنرانەوە ئەمەریكا.

لەنێو پڕۆسەی گۆڕینەوەی دیلەكاندا هەریەك لە ئیڤان گێرشكۆڤیچ رۆژنامەنووسی ئەمەریكی و پۆل ویلان ئەندامی كەشتیوانی ئەمەریكا هەبوون كە لەلایەن رووسیاوە دەستگیركرابوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.