Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:26

ڤیدیۆ.. ئاگر لە فڕۆكەخانەیەكی گەورەی ئەمەریكا كەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگر لە فڕۆكەخانەیەكی گەورەی ئەمەریكا كەوتەوە و بەهۆیەوە چەند كەسێك بریندار بوون و چەندان گەشتی ئاسمانیش هەڵوەشێنرایەوە.

ئاگرەكە لە فڕۆكەخانەی جۆن كەنەدی لە ویلایەتی نیۆیۆرك كەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئاگرەكە بەهۆی شۆڕتی كارەبا بووە لە یەكێك لە بەرزكەرەوەكانی فڕۆكەخانە.

لە ئەنجامی ئاگرەكەش 9 كەس بریندار بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە، هەروەها گیانی 960 كەسی دیكەش لەناو فڕۆكەخانەكە رزگاركران.

هەر بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەكە، دەیان گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە هەڵوەشێنرایەوە.

ڤیدیۆ: ساتی كەوتنەوەی ئاگرەكە لە فڕۆكەخانەی جۆن كەنەدی:-

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.