سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا و بەربژێری كۆمارییەكان رایگەیاند كە ركابەرەكەی پێشووی جۆ بایدن خراپترین سەرۆك بووە لە مێژووی ئەمەریكادا.
چەند خولەكێك دوای بڕیاری كشانەوەی جۆ بایدن لە ركابەرییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، دۆناڵدۆ ترەمپ رایگەیاند: بایدن خراپترین سەرۆك بوو لە مێژووی ئەمەریكادا.
جەختیشی كردەوە كە بۆ ئەو شكستپێهێنانی كامالا هاریس ئاسانتر دەبێت لە شكستپێهێنانی بایدن.
ئەمشەو یەكشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا لە راگەیەنراوێكدا بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە ركابەرییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا راگەیاند.
بایدن هەروەها پاڵپشتی و پشتگیری خۆی بۆ جێگرەكەی (كامالا هاریس) دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی ببێتە تاكە بەربژێری دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمەریكا كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بێتە ئەنجامدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.