Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:53

زیاتر لە 50 بەرپرسی ئەمریکی داوا لە بایدن دەکەن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بكشێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رپرسانی ئه‌مریكا داوا ده‌كه‌ن بایدن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بكشێته‌وه‌. زیاتر لە په‌نجا بەرپرس و دیپلۆماتکار و شارەزای سیاسیی پێشووی ئەمەریکا نامەیەکیان ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کرد و داوایان لێکرد دەستبەرداری پلانەکانی دووبارە هەڵبژاردنەوە بێت، بەهۆی ئەگەری شكستی له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كه‌ی، دۆناڵد ترەمپ بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

 نووسەرانی بەڵگەنامەکە دەڵێن، ئێمه‌ بە توندی باوەڕمان وایە کە نیگەرانییە بەردەوامەکان سەبارەت بە کاندیدبوونتان و ئەگەری گەشەسەندنی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، دەستکەوتەکانی ئاسایشی نیشتیمانی، دەخاتە ئاستێکی مەترسی قبوڵنەکراوەوه‌.


 هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ڕەخنەکانی ناوخۆ لە ئاست لێدوانه‌كانی بایدن، لە دیبەیتەکەی لەگەڵ ترەمپ، سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسانی ئەمه‌ریکای نیگه‌ران كردووه‌ و ده‌ڵێن، دەکرێت سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بە کاندیدێکی دیکە بگۆڕدرێت و کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا بە ئەگەری زۆرترین جێگره‌وه‌ دادەنرێت.

 جێی ئاماژه‌یه‌، سەرەڕای بانگەوازی زۆرێک لە دیموکراتەکانی کۆنگرێس، بایدن دەڵێت هیچ پلانێکی نییە بۆ کشانەوە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.