Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:00

رافایل نادال گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵەوانێتی باشتادی وڵاتی سوید

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی ئیسپانی ڕافایل نادال لە دوای زیاتر لە 2 ساڵدا گەیشتە یەکەمین یاری کۆتایی ، كه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌  250 خاڵی له‌سه‌ر ئه‌ویش پاڵەوانێتی باشتادی وڵاتی سوید.

 نادال لە قۆناغی پێش کۆتاییدا سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی لە دوجی ئویۆکۆڤیچی کرواتی، دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمه‌ڵه‌یه‌ك، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان چوار شه‌ش و شه‌ش سێ و و شه‌ش چوار.

 بەم ئه‌نجامه‌ نادال گەیشتە یەکەم یاری کۆتایی لە دوای ڕۆلاند گارۆس لە ساڵی 2022، ئێستا نادال 11هەمین سەرکەوتنی لەم وەرزەدا بەدەستهێناوە، سەرەڕای ئەوەی تووشی 8 دۆڕان بووە، له‌ یاری كۆتاییدا نادال رووبه‌رووی نونۆ بۆرگێسی پورتوگالی ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌یش لای خۆی له‌ یاریزان تیاگۆ تیرانتی ئه‌رجه‌نیتینی برده‌وه.‌
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.