ئه‌مڕۆ مه‌ڕاسیمی رێزلێنان بۆ نووسه‌ر و فۆلكلۆرپهروهر (پیرداود مه‌خمووری)به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه20/7/2024 له ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وێژه‌یی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ڕێوره‌سمی ڕێزلێنان له نووسه‌ر و وه‌رگێر و فۆلكلۆرپهروهر شاعیر(پیرداود مه‌خمووری) سازده‌كات.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین بڕگه‌ی ههمهجۆر ئه‌ده‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێن و به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر ئیسماعیل به‌رزنجی به‌رز ده‌نرخێنێت.
رێوڕه‌سمه‌كه له كاتژمێر 6ی ئێواره له باره‌گای یه‌كێیه‌تی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر( هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو) هه‌ولێر به‌رێوده‌چێت.
نووسه‌ر پیرداود مه‌خمووری خزمه‌تێكی زۆری بواری ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌نووسی و بواری فۆلكلۆری كوردی كردووه خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.