Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 05:41

ترەمپ له‌ هه‌وڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو

کوردستان TV
100%

لە کاتێکدا کاندیدی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی جەماوەری هەڵبژاردندا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا گوتاری پێشکەش دەکرد، گوله‌یەک بەر گوێی ڕاستی کەوت و برینداربوو.

لەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراونەتەوە، کاتێک ترەمپ لە شاری بوتلەری ویلایەتەکە گوتار پێشکەش دەکات، دەنگی چەند تەقەیەک دەبیسترێت کە دەنگی نزیکەی حەوت تەقەی چەک بووە.

ئەوە بەدیکرا کە لە یەکەم تەقەدا ترەمپ لەسەر سەکۆی گوتاردانەکە دەستی بە گوێی ڕاستیەوە گرتووە. کاتێک تەقەکان بەردەوام بوون، پاسەوانەکان هاتنە سەر سەکۆکە و دەوری ترەمپیان گرت.

تەقەکان بوونە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان هاووڵاتیانی بەشداری کۆبوونەوە جەماوەیەکەدا.

پێش ئەوەی ترەمپ لە سەکۆی گوتاردانەکە بهێندرێتە خوارەوە، ئەوە بەدیکرا کە خوێن بە ڕوومەتی ڕاستیدا دێتە خوارەوە، لەو کاتەشدا مستەکۆڵەی بەرزکردەوە.

لە کاتێکدا ترس و دڵەڕاوکێ لە شوێنەکە بەردەوام بوو، پاسەوانەکان بەپەلە ترەمپیان خستە ناو ئۆتۆمبێلە گوله‌ نەبڕەکەیەوە.

لە یەکەم لێدوانیدا لە پاش ڕووداوەکە، ترەمپ ڕایگەیاند: "باشم و پشکنینی پزیشکی دەکەم".

لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەوە هەوڵی تیرۆر کردنی ترەمپ بووە یان نا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.