له سووریا رۆژی دووشه‌ممه15ی7ی2024، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شه‌قامه‌كانی دیمه‌شقی پایته‌خت پڕن له وێنه و پۆسته‌ر و دروشمی كاندیده‌كان.
به‌شێك ده‌ڵێن، كۆتایی به جه‌نگ و دابه‌شبوونی ولات و ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان دێنین و به‌شێكی دیكه‌شیان بانگه‌شه‌ی باشتركردنی دۆخی دارایی و ئابووری ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێدایه خه‌ڵكی سووریا ده‌یان ساڵه له‌وه تێگه‌یشتوون كه په‌رله‌مان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه و بڕیاره گه‌وره و بچووكه‌كانی سووریا هه‌مووی له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌درێت.
هاووڵاتییان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌شێكی زۆر له وێنه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ په‌رله‌مانتار بوونه و ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی نوێی تێدایه، دوپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی ئه‌و كه‌سانه، نه ده‌سه‌لاتێكیان هه‌یه كه بتوانن گۆڕانكاری بكه‌ن و دۆخی ژیانی خه‌ڵك باشتر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌بێت، كه‌سانێكی سه‌ر به ڕژێمن و ته‌نیا بیر له گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه چواره‌مین هه‌ڵبژاردنه له‌دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوخۆیی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نه ئۆپۆزسیۆن تێیدا به‌شداره و نه رێگه‌ش ده‌درێت له‌و شوێنانه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ردانیه هه‌ڵبژاردن بكرێت.
هه‌ر چوار ساڵ جارێك له سووریا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش حزبی به‌عسی سووریا به سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كۆی250 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.