Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:56

بوومەلەرزەیەک توركیای هەژاند

کوردستان TV
100%


كاتژمێر 11:19 خولەکی شەوی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،3 پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە دەریاچەی وان ڕوویدا.

سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخی له‌ناكاوی‌ توركیا (ئافاد)، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، کە بوومەلەرزەکە لە دووری 8،85 کیلۆمەتر لە قەزای توشبا لە دەرریاچەی وان و لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا ڕوویداوە.

پارێزگاری وان، ئۆزان باڵجی، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد تیمەکان لە گۆڕەپانەکەدا بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.

گوتیشی: "کاتژمێر 11:19 خولەکی شه‌و بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوەدنی قەزای توشبا ڕوویدا. بەپێی ئامارە بەراییەکان بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵی لێنەکەوتووەتەوە. تیمەکان لە گۆڕەپانەکەدان و بەردەوامن لەسەر کارەکانی بەدواداچوون".

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.