ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لیژنەی باڵای چاکسازییەکانی باج لە عێراق بەسەرۆکایەتی د. عبدولحوسێن محەمەد ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و علی وەعد عەلاوی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باجەکان لە عێراق و شاندێکی هونەری و تەکنیکی یاوەریان.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی کورتەیەکی لەسەر ڕێکخستنەوەی کەرتی باج و ئەو هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونانە خستەڕوو کە لە سەرجەم بوارە جیاوازەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی هاتۆتە ئاراوە، پشتیوانی وەزارەتی بۆ چارەسەری کێشەکانی باج لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور دووپات کردەوە.
لای خۆشیانەوە شاندی حکوومەتی عێراق سوپاسی هەڵوێست و بەدەمەوەهاتنی وەزیر و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتیان کرد بۆ کارکردنی پێکەوەیی و گەیشتن بە ڕێکەوتن لە چوارچێوەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سێکتەری باج لە سەرتاسەری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.