Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:26

عێراق.. سبەی پلەی گەرما لەبەر هەتاو تا 65 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كەشناسی رێژەی پلەكانی گەرمای بەر هەتاو لە پارێزگاكانی عێراقی ئاشكرا دەكات كە لە هەندێ شوێن تا 65 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

واسیق سەلامی كە پسپۆڕێكی كەشناسی عێراقییە دەڵێت: سبەی چوارشەممە شەپۆڵێكی دیكەی تاقەت پڕوكێنی گەرما دەگاتە عێراق، ئەگەر پلەكانی گەرمای بەر هەتاو هەژمار بكەین ئەوا لە هەندێ پارێزگا تا 65 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم شەپۆڵە چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

هەروەها دەڵێت: ئەم شەپۆڵە گەرم و تاقەت پڕوكێنە و رێژەی شێش بەرز دەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی كە بایەكی مامناوەندی لەگەڵدا دەبێت كە دەبێتە هۆكاری بەرزبوونەوەی زیاتری گەرماكە.

پێشتر دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق رایگەیاندبوو كە شەپۆڵەكە سبەی چوارشەممە دەگاتە عێراق و تا رۆژی هەینی داهاتوو دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی دەستەی گشتیی كەشناسی بڵاوی كردۆتەوە، سبەی  لە 8 پارێزگای عێراق (واست، بابل، نەجەف، دیوانیە، میسان، ناسڕیە، موسەننا و بەسڕە) پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەهۆی پێشبینی هاتنی ئەو گەرما بەتینە، هەردوو پارێزگاری بەسڕە و دیوانییە بەفەرمی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوویان كردۆتە پشوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.