بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەكی لەبارەی رووداوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە كەورگۆسك بڵاو كردەوە كە بووە هۆی كوژرانی دوو كەس و برینداربوونی چەند كەسێكی تر.
ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت: سەبارەت بە ڕوودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان شوفێرێکی تەنکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و کارمەندێکی تیمی (پاسەوانی/ سکویریتی) کۆمپانیای کار، کە بە داخەوە بووە هۆی کوژرانی پاسەوانێکی کۆمپانیای کار و شوفێری تەنکەری سووتەمەنییەکە و برینداربوونی دوو کەسی تر.
هەروەها دەڵێت: لە گرتە ڤیدۆکانی کاتی ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت، لە زۆرێک لە سایت و پەیجەکان وا بڵاو کراوەتەوە کە گوایە ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرە.
دەشڵێت: لە راستیدا ئەو ئۆتۆمبیلە لەلایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکار دەهێنریت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە نییە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر جەختیشی كردوە كە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.