گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی 5 تووشبووەكەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
دكتۆر سەركار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: هەرسێ تووشبووەکەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی و لەگەڵ دوو تووشبووەکەی پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، چاکبوونەتەوە.
راشیگەیاند: هەر پێنج تووشبووەكە بە تەندروستییەکی باش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و ئێستا لە ماڵەوەن.
دكتۆر سەركار سورچی جەختیشی كردەوە كە ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.