Erbil 22°C سێشەممە 22 نیسان 23:03

نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی مووچە

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ دووشەممە لەمیانەی پێشوازیكردنی لە (لیو جیون) کونسوڵی گشتی کۆماری میلـلی چین لە هەرێمی كوردستان، نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مووچەخۆران و هێزە ئەمنییەكان ئاشكرا كرد.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند: لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیە و چەند جارێک وردبینی لە لیست و ناوی هێزە ئەمنییەکان کراوە.

راشیگەیاند: هەرچەندە بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، نابێت هیچ کێشە و هۆکارێک ببێتە هۆی دواکەوتن و نەدانی مووچە، بەڵام بە بیانووی وردبینییەوە هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکەن، لە کاتێکدا بەپێی یاسای بودجە دەبێت سێ مانگ جارێک وردبینی لە خەرجی و داهات بکرێت.

ئاوات شێخ جەناب ئاشكراشی كرد كە هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، لەوانە گەڕانەوەی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم و ڕادەستکردنی لیست و ناوی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان و بەردەوامی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.