ئەمشەو لە دوو گەڕەكی پارێزگای كەركووك سەگ پەلاماری هاووڵاتییانی داوە و بەهۆیەوە 8 كەس بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك بڵاوی كردۆتەوە، ئەمشەو یەكشەممە لە هەردوو گەڕەكی شۆرجە و رزگاری سەگێك پەلاماری هاووڵاتییانی داوە.
لە ئەنجامی پەلاماری سەگەكە 8 هاووڵاتی بریندار بوون كە برینی هەندێكیان سەختە.
بریندارەكان كە بەشێكیان منداڵ و ئافرەتن، گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی لە كەركووك و ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.