Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:01

ڤیدیۆ.. بەرگی كەعبەی پیرۆز گۆڕدرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری مەككە لە وڵاتی سعوودییە دەستكرا بە گۆڕینی بەرگی كەعبەی پیرۆز و بۆ ئەنجامدانی كارەكەش 159 كەس بەشدارییان تێدا كرد.

گۆڕینی بەرگی كەعبە ڕێڕەوێكی ساڵانەی گرتووە و هەموو ساڵێك دوای تەواوبوونی وەرزی حەج، دەست دەكرێ بە گۆڕینی بەرگی كەعبە.

بەرگی كەعبە كە كێشەكەی 1350 كیلۆگرامە و درێژییەكەشی 14 مەتر و لە چوار پارچەی جیاواز پێكهاتووە، لە كاتی گۆڕینیدا بەرگە نوێیەكە بەرز دەكرێتەوە دەخرێتە سەر بەرگە كۆنەكە، دوای بەستان و لكاندنی لە سەرەوە، ئینجا بەرگە كۆنەكە بەردەدرێتەوە، واتە بەهیچ شێوەیەك دیواری كەعبە بەدیار ناكەوێ.

بەرگی كەعبە لەلایەن كارمەدانی دەستەی گشتیی كاروباری كەعبە و مزگەوتی پێغەمبەر بە دەست دێتە دروست كردن و قوماشەكەی لە حەریری خامی ڕەش و دەزووی نووسینەكانیشی بە زێڕ دەنەخشێنرێ كە كێشەكەی 120 كیلۆگرام دەبێت لەگەڵ 100 كیلۆگرام زیو.

لەسەر بەرگی كەعبە چەند دێرێك نووسراوە لەوانە، (يا الله يا الله) (لا إله إلا الله محمد رسول الله) و(سبحان الله وبحمده) و(سبحان الله العظيم) و (يا ديان يا منان) و چەند جارێك ئەم نووسینانە لەسەر بەرگەكە دووبارەكراوەتەوە.

ڤیدیۆ: ساتی گۆڕینی بەرگی كەعبە:-

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.