Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:55

په‌یامێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (یەکی موحەڕەم)، سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
 ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بە بۆنەی هاتنەوەی (یەکی موحەڕەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ  کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتاییهاتنی کێشە و گیروگرفتەکان بێت.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و، پتەوترکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبووردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵایەتی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی کوردستاندا.

دووبارە سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و هەموو لایەک سەرکەوتوو و سەرفراز بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
1ی موحەرەمی 1446ی کۆچی
7 ی تەمووزی 2024ی زایینی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.