نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، له يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى 1446ى كۆچيدا، پيرۆزبايييهكى گه‌رم له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان به‌گشتى ده‌كه‌م، هيوادارم بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵى سه‌ركه‌وتن و خۆشى و كامه‌رانى بێت و ئاشتى و ئاسووده‌يى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، با هه‌موومان ئه‌م ياده پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و هانده‌رى زياترى تهبايى و بره‌ودان به كولتوورى يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عێراق و هه‌موومان پێكه‌وه به هاريكاريى هاوبه‌ش خزمه‌تى باشتر به گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى و خواى مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.