ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەیەك لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی بانكی ناوەندیی عێراق ئەنجامدرا بۆ تاوتوێكردنی كردنەوەی بانكی نیشتمان، بە دەستبەکاربوونی ئەم بانکە فەرمانبەران و هاوولاتییان لە چەندین پێشینە و قەرز و خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی بانکی ناوەندیی عێراقی سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەرانی وەزارەتەكە پێشوازییان لێ کرا.
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی دوولایەنە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پێکهێنانی بانکەکەیان کردەوە لە نزیکترین کاتدا و ڕۆڵی بانکەکەیان لە پڕۆسەی پێشخستنی بواری دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرزنرخاند.
بانکی نیشتمان کە سەرمایەکەی زیاتر لە 250 ملیار دینارە، کۆتایی ساڵی ڕابردوو لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەتی فەرمی پێ درا، بە دەستبەکاربوونی ئەم بانکە فەرمانبەران و هاوولاتییان لە چەندین پێشینە و قەرز و خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سوودمەند دەبن و سەرجەم بانکە حکوومییەکانی وەزارەتی دارایی لەژێر چەتری بانکی نیشتمان ڕێک دەخرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.