Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:56

یانەی شوڕتە بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی شوڕتە بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەكانی عێراق دوای بردنەوەی لە یانەی دهۆك و بەمەش بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك جامەكە بەرز دەكاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕی 37 و پێش كۆتایی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی شوڕتە لەنێو یاریگەی شەعب لە بەغدا مێوانداری یانەی دهۆكی كرد.

یانەی شوڕتە یارییەكەی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام بردەوە، تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن ناوەڕاستكاری نێجیری عەبدولمەجید بووبەكر لە خولەكی 52 هاتە تۆماركردن.

بەم بردنەوەیە یانەی شوڕتە ژمارەی خاڵەكانی كردە 84 خاڵ و بەفەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق.

نزیكترین ركابەری یانەی شوڕتە كە یانەی قووە جەوییە بوو، لە یارییەكەدا ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی قاسم بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسان بوو، بەم ئەنجامە جیاوازی خاڵەكانی یانەی قووە جەوییە (79 خاڵ) لەگەڵ یانەی شوڕتە (84 خاڵ) بوون بە 5 خاڵ.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.