فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە دوو بەلەمی بێ سەرنشینی حووسییەکانیان لە دەریای سوور تێکشکاندووە، ھەروەھا دوو سیستەمی ڕاداری حووسییەکانیان لە یەمەن لەناو بردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، دوو بەلەمی بێ سەرنشینی حووسییەکانیان لە دەریای سوور تێکشکاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە دوو سیستەمی ڕادار لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکان لە یەمەن، لەلایەن ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لەناو براون.
تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی 1ی ئەم مانگە حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە بە ئاراستەکردنی مووشەکی باڵدار، چوار کەشتیان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج کە سێ لەو کەشتییانە ئیسرائیلی، بەریتانی و ئەمریکی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.