سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی7ی2024، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت و پارێزگاری به‌سره كۆده‌بێته‌وه.
دواتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بێت و باس له چه‌ندین مژاری نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت.
دواتریش سه‌رۆك بارزانی شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده كۆده‌بێته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی ئێران و توركیا كۆده‌بێته‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی كۆده‌بێته‌وه و كۆتا دیداریشی له كۆشكی سه‌لام له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق د. عه‌بدولـله‌تیف ره‌شید و موحسێن مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت سه‌رۆك و به‌رپرسانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت.
پێشنیوەڕۆی دوێنێ سەرۆک مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنە بەغدا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن د. محەمەد ئەلتەمیم و د. فوئاد حوسێن جێگرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازی لێ کرا.
سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ ئه‌نجامدا و تیایدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە تێپەڕاندنی کێشەکان و پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و سەروەریی عێراق و هەماهەنگی و دیالۆگی نێوان لایەنەکان کرایەوە.
دواتر سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبووه‌وه و جه‌ختی له چاره‌كردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه. گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسە ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی دۆخه سه‌خته‌كان به گشتی، بابه‌ته ئابووری و سیاسییه‌كان، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی لەگەڵ فایه‌ق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و دواپێشهاتە هەرێمایەتییەکان تاوتوێ کرا، فایق زێدان سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به گرنگ و مێژوویی وه‌سف ده‌كات.
به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كانی سه‌رۆك بارزانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتان بوو و یهكهمینیش خاتوو ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بوو، لەدیدارەکەدا سەرۆک بارزانی رۆشنایی خستەسەر هۆکارەکانی سەردانی بۆ بەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی هەست بەوە کرا کە نیازپاکی هەیە لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و پابەندبوون بە دەستوور و دروستبوونی کەشێکی ئەرێنی لە بەغدا و هەروەها بۆ باسکردنی ئەو بابەتانەی کە ڕەهەندی نیشتیمانی هەیە سەردانی بەغدای کردووە. پەیوەست بە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە ئەمە پرسێکی نیشتیمانییە و پەیوەست نیە بە لایەنێک و دەبێ سەقامگیریی و بەرژەوەندییەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت.
دواتر تسوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا نیشان دا و پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ چارەسەربوونی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند. هەروەها خۆشحاڵیی خۆشی بۆ دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان دەربڕی.
له دیدارێكی دیكه‌یدا، ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا له عێراق به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند، وڵاتەکەی حەز بە سەقامگیریی عێراق و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ دەکات.
هه‌ر له به‌غدا سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ستیڤن هیتچن باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق باسیان له جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان و بابەتی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان كرد.
سه‌رۆك بارزانی له دیدارێكی دیكه‌یدا له‌گه‌ڵ پاتریک دوریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق باسیان له پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و پەرەسەندنە هەرێمایەتیەکان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.