Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 01:57

چارەسەری نەخۆشی لەبیرچوونەوە (زەهایمەر) دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەریكا بەفەرمی دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشی لەبیرچوونەوە (زەهایمەر)ی راگەیاند كە نەخۆشییەكە زیاتر پیاو و ئافرەتانی بەتەمەن تووشی دەبن.

چارەسەرەكەی نەخۆشی زەهایمەر حەبێكە بەناوی (كیسۆنلا) كە كۆمپانیای (ئێلی)ی ئەمەریكی بەرهەمی هێناوە و پێشتریش چەندین تاقیكردنەوەی لەسەر ئەنجامدرابوو و لە سەرجەمیان سەركەوتوو و كاریگەر بووە.

حەبەكە زیاتر بەو نەخۆشانە دەدرێت كە تازە تووشی زهایمەر بوون یاخود نەخۆشی لەبیرچوونەوەیان كەم و لاوازە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ساڵی رابردووش كۆمپانیای (ئیسای)ی ژاپۆنی دۆزینەوەی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی زەهایمەری راگەیاندبوو، بەڵام تا ئێستا حەبەكە بۆ نەخۆشخانەكانی جیهان بەردەست نەبووە.  

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.