ئەمڕۆ چوارشەممە 3-7-2024 بەچاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو له بەرپرسانی حزبی وحکوومی و هاووڵاتیان، بەردی بناخەی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ گونده‌كانی (باغهمرهشههاب، بنبێرزی گه‌وره، خه‌تێ، شێخه‌شه‌ل،گاینجی گه‌وره و گه‌زنه) به گوژمه‌ی 828.96 دۆلار داندرا.
ئەم پڕۆژانە و چەندین پڕۆژەی دیکە، بەهەماهەنگی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان و فیدڕاڵ لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی سندووقی کۆمەڵایەتی بۆ پەرەپێدان بە قەرزی نێودەوڵەتی و بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێن.
پارێزگاری هه‌ولێر له میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، درێغی له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ناكه‌ین و له گه‌یاندنی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌میشه جه‌خت له گرنگیدان به ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.