Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:49

ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی فەرمانبەران و دوو پرسی دیکەی گرنگ تاوتوێ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە (3ی تەممووزی 2024)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و سێ بڕگە گفتوگۆ دەکات.
لە بڕگەی یەکەمدا، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێم، لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی، بە گوێرەی یاسای یەکگرتووی خانەنشینیی ژمارە (9) ی ساڵی2014 تاووتوێ دەکرێ.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە، خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە (2) ی هەردوو حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی كوردستانه‌، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە لە ڕێکەوتی 1 ی 7 ی 2024 ئەنجام درا.
بڕگەی سێیەم، بەدواداچوونی بابەتی مووچەی مانگی (6)ی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی (5) و (6)ی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی بابەتی وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.