Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 15:10

ئۆتۆمبێلێك لە سێ منداڵ دەدات و بە سەختی برینداریان دەكات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ لە گوندی لانە سیتی لە شارۆچكەی کەلار، دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لە دەست دەدات، سێ منداڵ دەشێلێت پاشان خۆی دەکێشێت بە بۆردێک و زیان بە بۆردەکە دەگەیەنێت.

ئەو منداڵانەی لە رووداوەكەدا برینداربوون لەدایکبووی ساڵانی 2016 و 2017ـەن و خەڵكی گوندی لانە سیتین لە شارۆچكەی كەلار و بە سەختی بریندار بوون.

هەرسێ منداڵە بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند كە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە و بۆیان دەركەوتووە كە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە مۆڵەتی شۆفێری نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.