Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 21:46

منداڵێك لە كاتی مەلەوانیدا كارەبا لێی دەدات و گیانلەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتی ئەنجامدانی مەلەوانیدا، منداڵێك لەناو ئاو كارەبا لێی دەدات و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.

رووداوەكە لەناو ئاوی رووباری زێی گەورە لە نزیك پردی شیلادزێ و گوندەكانی زێباری روویداوە، تێیدا منداڵێكی تەمەن 11 ساڵ بەناوی (یووسف دلشاد كوكەری) كە خەڵكی شیلادزێیە گیانی لەدەستداوە.

یووسف لەگەڵ هاورێیەكی تری چوونەتە نێو ئاو بۆ مەلەكردن، لە كاتی ئەنجامدانی مەلەوانیدا كارەبای غەتاسی كشتوكاڵی لێی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی شیلادزێ لەسەر رووداوەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی كردۆتەوە بۆ ئەوەی چۆنییەتی رووداوەكە روون ببێتەوە.

شیلادزێ / بەشار عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.