Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 22:08

كاتی دەستپێكردنی جەنگی ئیسڕائیل و لوبنان ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

رۆژنامەیەكی ئەڵمانی وادەی دەستپێكردنی هێرشی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر خاكی لوبنان ئاشكرا كرد، ئێرانیش رایدەگەیەنێت كە لە كاتی هێرشەكەدا سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پشتگیری لوبنان دەكەن و ململانێكە دەبێتە جەنگێكی هەرێمی یەكلاكەرەوە.

رۆژنامەی (بیڵد) ئەمڕۆ سێشەممە لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە: ئەگەر حزبوڵا هێرش و تۆپبارانەكانی رانەگرێت، سوپای ئیسڕائیل لە دوای نیوەی ئەم مانگە هێرشی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی بۆ سەر لوبنان دەست پێ دەكات.

بڵاویشی كردنەوە: سوپای ئیسڕائیل پلانی داڕشتووە لە هەفتەی سێیەم یاخود چوارمی ئەم مانگەدا هێرشەكانی بۆ سەر حزبوڵا لە باشووری لوبنان دەست پێ بكات.

لەبەرامبەریشدا حزبوڵا چەند جارێك جەختی كردۆتەوە كە تا هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر كەرتی غەززە رانەگیرێت، ئەوان لە هێرش و پەلامارەكانیان ناوەستن.

ئەم دۆخە ئاڵۆز و هەستیارەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، وای كردووە بەردەوام باڵیۆزخانەی وڵاتان داوا لە هاووڵاتییانیان بكەن بە زووترین كات خاكی لوبنان بەجێبهێڵن، چونكە لە ئەگەری دروستبوونی شەڕدا بەردەستبوونی فڕۆكە و ئامرازەكانی گواستنەوە و رزگاركردنی هاووڵاتییانیان ئەستەم دەبن.

پێشتر یوئاف گالانت وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل رایگەیاندبوو كە ئەگەر هەوڵە دبلۆماسییەكان لەگەڵ حزبوڵا سەر نەگرێت، جەنگێك دروست دەكەن سەر و بنی دیار نەبێت بەشێوەیەك كە لوبنان دەگەڕێننەوە چاخی بەردین.

جەختیشی كردبووەوە كە هەرچەندە ئەوان وەك ئیسڕائیل نایانەوێ جەنگ هەڵبگیرسێت، بەڵام ئەگەر ناچاربن ئەوا هەموو شتێك دەكەن و لوبنان تەختی زەوی دەكەن.

لای خۆشییەوە كەمال خەرازی راوێژكاری ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو، لە كاتی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئیسڕائیل و حزبوڵا، سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و گرووپەكانی مقاوەمە پشتگیری لوبنان دەكەن، رەنگە بەهۆیەوە جەنگەكە ببێتە جەنگێكی ئیقلیمی لەنێوان دوو بەرەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.