Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 19:01

یه‌كه‌م دیبه‌یتی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژادنه‌كانی ئێران له‌ نێوان پزیشكیان و جه‌لیلی به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


یەکەم دیبەیتی گه‌ڕی دووەمی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لەنێوان مەسعود پزشیکیان و سەعید جەلیلی بەڕێوەچوو.

له‌ دیبه‌یته‌كه‌دا مه‌سعود پزشکیان رایگەیاند، ده‌زانین ده‌نگده‌ران لێمان زویر بوونه‌ و بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و له‌سه‌دا شه‌ستى دەنگدەرانەی كه‌ دەنگیان نەداوە بێنە سەر سندوقەکان و دەنگ بدەن، وتیشی، ئەگەر دەیانەوێت ئێران بەرەوپێش بڕوات دەبێت ناکۆکی و کێشە ناوخۆییەکان چارەسەربکرێن. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بە  گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا کێشەکانمان لەگەڵ جیهاندا چارەسەر دەکەین، سیاسەتی دەرەوەمان تایبه‌یت ده‌كه‌ین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا. و پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بین،له‌ سیاسه‌تی ده‌روه‌ماندا ئارامی بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری هه‌بێت و نابێت هاووڵاتیان باجی سیاسەتی دەرەوە بده‌ن.

هاوکات، سەعید جەلیلى ركابه‌ری رایگه‌یاند، ئێران دەرفەتی زۆری بۆ گەشەی ئابووری لە بەردەستدایە و دەکرێت گەشەی ئابووریی ئێران بە رێژه‌ی له‌سه‌دا هه‌شت به‌رز بكرێته‌وه‌.

 باسى لەوەکرد، پێویستە هەموو باڵیۆزخانەکانی ئێران ببنە سەکۆی هەناردەکردن و پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ دراوسێکان بکرێنە پێشینەی کارەکان. هاوكات پزیشیکیانی بەوە تۆمەتبارکرد، بە باشی لە بابەتەکان تێناگات و هێنانە پێشەوەی بابەتەکانی ئەهلی سوننەت و کەمایەتی و پێکهاتەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن کارێکی دروست نییە.

له‌به‌رامبه‌ردا پزیشکیان راگەیاند، ئەگەر خەڵک بۆ پشتیوانی لە حکومەت بڕواتە سەر شەقامەکان ئاساییە، بەڵام ئەگەر بۆ ناڕەزایەتی بڕواتە سەر شەقامەکان مافی ناڕەزایەتی نییە و وتی، دەکرێت بە کوفر وڵات بەڕێوەببرێت، بەڵام بە زوڵمکردن وڵات بەڕێوەنابرێت، کاغەز نووسین زۆر گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئەوەی دەینووسیت جێبەجێی بکەیت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.