وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی پهیامنێری كوردستان تیڤی له واشنتۆن به كوردستان تیڤی راگهیاند دەخوازین لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق کاربکەین، هاوکات وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا ئاماژەی بەوە کردووە، هێوربوونەوەی دۆخەکەیان کردووەتە کاری لە پێشینەی خۆیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دووپات دەکاتەوە کە دهبێت ئهو گرووپانهی بهرژهوهندییهكانیان دهكهنه ئامانج به بهرپرسیار دابنرێن.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیاری پهیامنێری کوردستان تیڤی لەبارەی هەڕەشەی گروپە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیکردووەتەوە نیازیان ئەوەیە هەموو ئەو گروپانەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکەنە ئامانج بە بەرپرسیار دابنێن.
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشدا، دەخوازن لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە عێراق کاربکەین.
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە کاتێک سەیری تەواوی ناوچەکە دەکەین، ئەمەریکا هێوربوونەوەی دۆخەکەی کردووەتە کاری لە پێشینەی خۆی و دڵنیابینەوەی لەوەی شەڕەکە فراوان نەبێت، بەم شێوەیەش دەمێنینەوە، کاتێک دێینە سەر باسی عێراق، ئێمە پێشبینی دەکەین و تەواو دەخوازین لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق کاربکەین.
سودانی و سەرکردەکانی دیکەی حکوومەتی عێراق ڕوونیانکردووەتەوە نیازیان ئەوەیە هەموو ئەو بەرژەوەندی و گروپانەی بڕیاردەدەن بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بکەنە ئامانج بە بەرپرسیار دابنێن. ئەمەش شتێکە کەوا ئێمەش بەهەمان شێوە جەختی لێدەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.