لە رووداوێكی دەگمەندا فڕۆكەیەكی گەشتیاری لە فڕەنسا خۆی بە وایەری ستوونێكی كارەبا دەدات و دەكەوێتە خوارەوە، لە ئەنجامی رووداوەكەش سێ كەس گیانلەدەست دەدەن.
رووداوەكە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا روویداوە كە تێیدا فڕۆكەیەكی گەشتیاری لە جۆری (سیسنا)، خۆی بە وایەری ستوونێكی بەرزی كارەبا دەدات و دەكەوێتە سەر شۆستەی شەقامێكی خێرای پاریس.
لە ئەنجامی رووداوەكە هەرسێ سەرنشینی فڕۆكەكە گیانیان لەدەست دا كە دوو پیاو و ئافرەتێك بوون، بەڵام هیچ ئۆتۆمبێلێك زیانی بەرنەكەوت.
A Cessna F172N Skyhawk II (F-GCHO) crashed on a concrete barrier of the A4 motorway in Seine-et-Marne, France. All three occupants died in the accident.pic.twitter.com/ZSYOE2FVTw
— Aviation Safety Network (ASN) (@AviationSafety) June 30, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.