Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:33

دەنگدەران لە فەڕەنسا لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە دەنگ دەدەن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگدەران لە فەڕەنسا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی پێشوەختە (پەرلەمان)، ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.

ئەو دەنگدەرانەی کە لە فەڕەنسا دەچنە سەر سندوقەکان، 577 کەس وەک نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان بۆ ماوەی پێنج ساڵ ھەڵدەبژێرن.

لە کۆی 68 ملیۆن و 400 ھەزار کەس لە فەڕەنسا، 49 ملیۆن و 500 ھەزاریان مافی دەنگدانیان ھەیە.

ئەمرۆ کاتژمێر 8 بە کاتی پاریس، پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی گشتی پێشوەختە دەستی پێکرد و لە کاتژمێر 6 ئێواره‌ کۆتایی دێت، بەڵام چاوەڕان دەکرێت پڕۆسەی دەنگدان لە شارە گەورەکانی فەڕەنسا وەک پاریس تا كاتژمێر 8ی شه‌و بەردەوام دەبێت.

لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی پێشوەختەی فەڕەنسا، چوار ھەزار و نۆ بەربژێر ڕکابەریی یەکتر دەکەن بۆ بەدەستھێنانی577 کورسی، ھەروەھا ئەو بەربژێرانەی کە لە گەڕی یەکەم 12،5 لەسەدای دەنگەکان بەدەست دەهێنن، دەتوانن بەشداری لە گەری دووەمی پڕۆسەکەدا بکەن کە بڕیارە لە 7ی تەمووزی داھاتوو ئەنجام دەدرێت.

بۆ بەدەستھێنانی زۆرینەی ڕەھا لە پەرلەمان، پێویستە لایەنە سیاسییەکان یان ھاوپەیمانییەکان 289 نوێنەریان ھەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.