Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:30

بەریتانیا: 12 بەلەم ھەوڵیانداوە پەلاماری کەشتییە بازرگانییه‌كانیان لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن بدەن

کوردستان TV
100%


دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا "UKMTO" ڕایگەیاند کە 12 بەلەم ھەوڵیانداوە پەلاماری کەشتییە بازرگانییه‌كانیان لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن بدەن.

دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەدەستیان گەیشتووە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1 2بەلەمی بێ سەرنشین بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بە دووری 13 میل لە کەناراوەکانی شاری مەخا باشووری ڕۆژئاوای یەمەن، بە دوای کەشتییەکی بازرگانی کەوتوون، بۆ ئەوەی پەلاماری بدەن.

ڕاشیگەیاندووە کە ڕووداوەکە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە و تیمی نێو کەشتییەکە سەلامتن.

باسی لەوەش کردووە لە 17 تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، حووسییەکان لە ڕێگای ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و بەلەمی بێ سەرنشینەوە، 96 ھێرشیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور ئەنجامداوە.

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە تیمەکانی نێو کەشتییەکان لە دەریای سوور کراوە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانیان بگرنەبەر و ھەر چالاکییەکی گوماناویشیان بەدی کرد، ئەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێی ئاگادار بکەنەوە.

تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.