Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:51

داواده‌كرێت بایدن له‌ كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان سه‌یر ده‌كرێت له‌ مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه‌یدا داوای له‌ جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای دیبه‌یته‌كه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن، كه‌ هه‌ر له‌ خوله‌كه‌كانی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ركه‌وت بایدن نه‌ك هه‌ر توانای قسه‌كردنی جارانی نه‌ماوه‌ به‌ڵكو توانای بیركردنه‌وه‌شی لاواز بووه‌ و ناتوانێت به‌ وردی تیشك بخاته‌ سه‌ر بابه‌ته‌كان.


 به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بەرپرسـانی حیزبی دیموکراتی ئەمەریکا دووچاری دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بوون و پێیان وایه‌ به‌و دۆخه‌ی ئێستای بایدن ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت له‌ تره‌مپ بباته‌وه‌ و له‌ ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ لە کۆنگرەی پارته‌كه‌یان کە دوای نزیکەی دوو مانگی تر ئەنجام دەدرێت کەسێکی تر دەستنیشان بکرێت. 

ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ میشێل ئۆبۆما هاوسەری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا (باڕاک ئۆباما) لە کۆنگرەی داهاتووی دیموکراتەکان وەک کاندیدی حیزبەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا له‌جێگه‌ی جـۆ بایدن، دەستنیشان بكرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.