Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:21

لە وڵاتێكی عەرەبی بڕیاردرا وتاری هەینی بۆ 10 خولەك كەم بكرێتەوە

کوردستان TV
100%

لە وڵاتی ئیماڕات بڕیاردرا وتاری هەینی لە سەرجەم مزگەوتەكان بۆ ماوەی 10 خولەك كەم بكرێتەوە و بڕیارەكەش تا كۆتایی مانگی 10 جێبەجێ دەكرێت.

دەستەی گشتیی كاروباری ئیسلامی و ئەوقاف لە ئیماڕات ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانی بە سەرجەم مەلای مزگەوتەكان كرد وتاری هەینی بۆ ماوەی 10 خولەك كەم بكەنەوە، بڕیارەكەش لە سبەی هەینییەوە جێبەجێ دەكرێت و تا مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

دەستەكە هۆكاری دەركردنی ئەم بڕیارەی بۆ سەلامەتی گیانی نوێژخوێنان گەڕاندەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا.

دەستەكە جەختیشی كردەوە كە دەبێت لە مزگەوتەكان هەموو پێداویستی و ئامرازێكی فێنكردنەوە بۆ سەلامەتی نوێژخوێنان بەردەسەتبن بۆ ئەوەی نوێژخوێنان لە ماڵەكانی خودا گیان و تەندروستییان سەلامەت و پارێزراو بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.