Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:43

بە هۆی گەرمای لە ڕادەبەدەرەوە لە پاکستان 29 کەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%


بە هۆی گەرمای لە ڕادەبەدەر لە شاری کراچی سەر بە ویلایەتی سیند لە پاکستان، 29 کەس گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی Dawn، ڕێکخراوەکانی فریاکەوتنی پاکستان لە میانی سێ ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی 29کەسیان دۆزیوەتەوە کە بە هۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

بە هۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، هەروەها سەدان کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

هەر لەم بارەیەوە، بەرپرسێکی وەقفی ئەدهی بە ناوی فەیسەڵ ئەدهی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو جەختی لەوە کردووەتەوە کە ژمارەی قوربانیان بە هۆی گەرماوە، زۆر زیاتر لەو ژمارەیەیە کە ڕاگەیاندراوە.

ئەدهی ڕاشیگەیاندووە کە، سەدان کەس بە هۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە و لە میانی ئەم چەند ڕۆژەدا ڕادەستی مردووخانەکان کراون، بەڵام دکتۆرەکان بە وردی هۆکاری گەرمایان بۆ قوربانییەکان دەستنیشان نەکردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.