Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:32

سەرۆکی پۆلیڤیا داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد ڕێز لە دیموکراسی بگرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکی پۆلیڤیا، لویس ئارسی:
- "سەرۆک و وەزیرانی پۆلیڤیا لەسەر کارن و، داوا لە گەل دەکەم بەهانای دیموکراسییەوە بێت".

دوای ئەوەی لە پۆلیڤیا سەربازان بە زۆر خۆیان کرد بە بینای حکوومەتدا، سەرۆکی وڵاتەکە، لویس ئارسی داوای لە گەل کرد دژی ڕاپەڕینی سەرباز بەرگری لە دیموکراسیی بکات.

لە گوتارێکیدا بۆ نەتەوەکەی، ئارسی داوای لە خەڵکەکە کرد ئارام بن و ڕایگەیاند: "سەرۆک و وەزیرانی پۆلیڤیا لەسەر کارن و، داوا لە گەل دەکەم بەهانای دیموکراسییەوە بێت. پێویستە دەستبەجێ سەربازان بکشێنەوە و بگەڕێنەوە بۆ سەر ئەرکەکانیان. داوایان لێدەکەم ڕێز لە دیموکراسی و دەستوور بگرن".

ئارسی سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە پشتیوانی لە حکوومەتەکەی دەکەن و، ڕایگەیاند: "سڵاو ئاڕاستەی سەرۆکی ئەو وڵاتە برایانە دەکەین کە پشتیوانیمان لێدەکەن و سوپاسیان دەکەین. سوپاسی ئەو سەرۆک شارەوانی و پارێزگار و بەڕێوەبەرانی پۆلیس دەکەین کە بەهانای دیموکراسییەوە هاتن. سڵاو لە گەلەکەمان دەکەین کە بەهانای دیموکراسییەوە هاتن".

لەو دیمەنانەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراونەتەوە، ئەوە بەدیدەکرێت کە زرێپۆشە سەربازییەکان هەوڵدەدەن بە زۆر بچنە ناو کۆشکی حکوومەت لە لا پاز-ی پایتەخت.

ئەو هاووڵاتیانەشی کاردانەوەیان نیشانداوە بەرامبەر سەربازەکان بە غازی فرمێسکڕێژ و ئاوی قەتیسکراو ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.