Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:44

دادگای فڕەنسا بڕیاری دەستگیركردنی سەرۆكی سووریای پەسند كرد

کوردستان TV
100%

دادگای پێداچوونەوەی پاریس ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی بڕیارێكی دادگای شارەكەی بەرامبەر بە بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریای پەسند كرد، كە تێیدا بڕیاردرابوو ئەو سەرۆكە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی دەستگیربكرێت.

دادگای پێداچوونەوەی پاریس رایگەیاند كە ئەو بڕیارەیان پەسند كرد كە حەوت مانگ بەر لە ئێستا لە دادگای پاریس دەركرابوو سەبارەت بە دەستگیركردنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا بەهۆی ئەو تاوانانەی لە مانگی ئابی ساڵی 2013 ئەنجامی دابوو.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی پار دادگای پاریس بڕیاری دەستگیركردنی بۆ بەشار ئەسەد و ماهیری برای و فەرماندەی تیپی چوار و چەند ئەفسەر و سەركردەیەكی سوپای سووریا دەركردبوو بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی بەرامبەر بە خەڵكی سڤیل.

لەبەرامبەریشدا چەند كەس و لایەنێك لە فڕەنسا دوایان لە نووسینگەی داواكاری گشتی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كردبوو بڕیارەكە بكێشننەوە بەهۆی ئەوەی بەشار ئەسەد هێشتا بەفەرمی سەرۆكی سووریایە و پارێزبەندی یاسایی هەیە.

بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای پێداچوونەوەی پاریس دوای پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و بەهۆی بوونی بەڵگەنامە و شایەدحاڵ لە تاوانەكە، بەفەرمی بڕیارەكەی پەسند كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.