Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:16

دامەزرێنەری ویکیلیکس ئاسانج دانی نا بە تۆمەتی سیخوڕی کردندا

کوردستان TV
100%


دادگایی کردنی ئاسانج لە دادگای ناوچەی دوورگەکانی ماریانای باکوور کە خاکی ئەمریکایە و لە نزیک کەناراوەکانی ئاسیای زەریای هێمنە بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامیداوە، ئاسانج لە وەڵامی هەندێک پرسیاری دادوەری ناوچەکە، رامۆنا مانگلۆنا دانی نا بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاسای سیخوڕی"دا.

هەر بەپێی ڕێککەوتنەکە، بڕیاردرا ئاسانج تەواوی ئەو بەڵگانەی بۆ ویکیلیکسی دابینکردووە لەناو ببات.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، پێشبینی دەکرێت دامەزرێنەری ویکیلیکس ئاسانج سزای 62 مانگ زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت و، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ماوەیەی لە بەریتانیا زیندان کراوە، ڕێگەی پێدەدرێت بچێتە ئوسترالیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.