Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 18:08

لە داغستان بەهۆی هێرشی چەكدارەكان حاڵەتی لەناكاو راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

هێرشە چەكدارییەكەی سەرلەئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە كۆماری داغستانی ناچار كرد حاڵەتی لەناكاو رابگەیەنێ، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش لە ئەنجامی هێرشەكەدا چەند كەس و ئەفسەر و پۆلیسێك كوژراون.

ئەمڕۆ ئێوارە چەند چەكدارێك لە هەردوو شاری دێربنت و مەکاچکالا لە كۆماری داغستان هێرشیان كردە سەر چەند شوێنێك لەوانە كەنیسەیەكی یەهودییەكان، كەنیسەیەكی ئەرتۆدۆكسی مەسیحی رووسی، بنكەیەكی پۆلیس، بنكەیەكی پۆلیسی هاتوچۆ و چەند شوێنێكی تریش.

لە هێرشەكەدا شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەنێوان چەكدارەكان و هێزەكانی پۆلیس و ئەمنی داغستان دروست بووە، بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەكان، لە ئەنجامی هێرشەكەدا قەشەی كەنیسە ئەرتۆدۆكس و ئەفسەرێك و شەش پۆلیس كوژراون.

هێرشەكە سێرجی میلیكۆف سەرۆك كۆماری داغستانی ناچار كرد حاڵەتی لەناكاو رابگەیەنێ و سەرجەم ئەندامانی پۆلیس و هێزە تایبەتەكان لە هەردوو شارەكە رابسپێرێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارەكان.

تا ئێستا ناسنامەی هێرشكارەكان رانەگەیەنراوە، هێزە ئەمنییەكان لە داغستان ئاماژەیان بەوەداوە كە خەریكی ئاشكراكردنی ناسنامەی هێرشكارەكانن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.