شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، کوژرانی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکوک، ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، ژمارەیەک حەشارگەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی دۆڵی شای باشووری پارێزگای کەرکوک، بۆردومان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردوکانەکەدا، سێ تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا ژمارەیەک حەشارگەیش خاپوورکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.