ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری گوندێكیان لە شارۆچكەی سیدەكان بۆردومان كرد و بەهۆیەوە ئاگر لە پووش و پاوانی گوندەكە كەوتەوە.
شایەدحاڵ و هاووڵاتییەكی گوندی بێركمەیان بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكەمان بۆردومان كرا.
راشیگەیاند: بۆردومانەكە لە نزیك گوندەكە و شوێنێكی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان و رەوەندەكانی ناوچەكە كراوە بەهۆی گومانی هەبوونی چەكدارانی پەكەكە.
هەروها رایگەیاند: لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا ئاگر لە بەشێكی زۆری زەوی و پووش و پاوانی سنووری گوندەكەمان كەوتەوە.
هاووڵاتییەكەی گوندی بێركمەیان لە سنووری شارۆچكەی سیدەكان ئاماژەی بەوەش دا كە خۆشبەختانە بۆردومانەكە نەبووە هۆی دروستبوونی زیانی گیانی بۆ هاووڵاتییان و تەنیا زیانی ماددی هەبوو.
سیدەكان / مەهدی داود
ڤیدیۆ.. دیمەنێكی سوتانی پووش و پاوانی گوندی بێركمەیان بەهۆی بۆردومانەكە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.