Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 00:31

حكوومەتی هەرێم ژوورێكی ئۆپەڕاسیۆنی بۆ رووداوی نوقومبوونی یەختەكەی ئیتاڵیا پێكهێناوە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە رایگەیاند كە لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەت بەدواداچوون بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییانی رووداوی نوقومبوونی یەختەكەی ئیتاڵیا دەكەن، جەختیشی كردەوە كە ژوورێكی ئۆپەڕاسیۆنیان بۆ بەدواداچوون و چاودێری دۆخەكە پێكهێناوە.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە رایگەیاند: بەداخەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی نغرۆبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بڵاوبووەوە كە لەنێو بەلەمەکەدا ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان هەبوون کە تا ئێستا ژمارەیەکیان ڕزگار کراون و چارەنووسی ژمارەکیشیان دیار نییە.

هەروەها رایگەیاند: وێرای دەربڕینی هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ ئەم ڕووداوە نەخوازراوە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەکان لە حکوومەتی هەرێم و هاوکات لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا لەپەیوەندی داین، وێرای پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە بکەین و بەدواداچوون بکەین تا هەرچی پێویستە بۆ قوربانیانی ئەنجام بدەین.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە پەیوەندیان بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد و داوای هاوکاری و بەدواداچوونیان کرد.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە جەختیشی كردەوە كە ئەوان بە ئەرکی خۆیان دەزانن بە هانای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بچن لە هەر کوێیەکی دونیا بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.