سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری – كەسنەزانی كرد بەهۆی كۆچی دوایی كوڕەكەیەوە.
ئەمەی خوارەوە پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆك بارزانییە بۆ شێخ نەهرۆ كەسنەزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی،
ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (محەمەد)ـی کوڕتانم پێگەیشت،
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبووی کوڕەکەتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
18ی حوزەیرانی 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.