ئەندامێکی لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا كە وڵاتەكەی لە دەستگیركردن و گەڕاندنەوەی گهندهڵكارانی ههڵاتوو بۆ دەرەوەی وڵاتهكهی، شكست دههینێت.
دورەید جەمیل ئەیشووع، ئەندامی لێژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند، عێراق لەگەڵ هەموو وڵاتان ڕێکكەوتنی نێودەوڵەتیی هەیه بە وڵاتانی كەنداویشەوە، بەڵام ئەم بابەتە کارێکی ئاسان نییه، بەوپێیەی پێویستی به زۆر ڕێکاری یاسایی هەیە، هەروەها پێویستی بە بەدواداچوون هەیە بۆ ئەو هەڵهاتوانە لە ڕێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە، بەڵام هیچ شكستێك لەوە گەورەتر نییە، كە نەتوانرێ ئەو تۆمەتبار و سزادراوانە دەستگیر نەكرێن و نەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق.
پیشتر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی ساڵێکدا ههوڵدهدهین زۆرینهی تۆمەتبارانی گەندەڵی بگەڕێننەوە و رووبەڕووی دادگایان بكەنەوە، هاوكات ئاماژهی بهوهشكردبوو، بیست تۆمەتبار و سزادراوی هەڵاتوو لەدەرەوەی عێراق دەستنیشان كراون و هەماهەنگی هەیە بۆ گەڕانەوەیان لهو وڵاتانهی كه بۆی ههڵاتوون.
جێی باسە، قەبارەی ئەو پارە دزراوەی عێراق لەدوای ساڵ2003 بە نزیكەی 450 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، بهڵام ئەمە ئەو پارەیە ناگرێتەوە، كە لەناوەوەی وڵات سپی كراوەتەوە، عێراق سندووقێكی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە داناوە و پاداشتیشی بۆ ئەوانە دیاری كردووە، كە هاوكاری بۆ گەڕاندنەوەی هەر بڕە پارەیەك دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.